جۆینی تیلیگرام بن

قشلەیەکی کۆن لە ئاکرێ نۆژەن دەکرێتەوە

قشلەیەکی کۆن لە ئاکرێ نۆژەن دەکرێتەوە

لەسەر بودجەی وەزارەتی شارەوانی و گەشتوگوزاری حکوومەتی هەرێمی كوردستان، قشلەی ئاکرێ، کە شوێنەوارێكی مێژووییە، لەسەر ئەرکی حکوومەت نۆژەن دەکرێتەوە.

هیوا شەماڵ، بەڕێوەبەری شوێنەوار و کەلەپووری شارۆچکەی ئاکرێ بە (باسنیوز)ی ڕاگەیاند، بە گوژمەی 166 ملیۆن دینار لەسەر بودجەی وەزارەتی شارەوانی و گەشتوگوزاری حکوومەتی هەرێمی کوردستان، قشلەی ئاکرێ، کە شوێنەوارێكی كۆنە، نۆژەن دەکرێتەوە.

گوتیشی: “لەبەرئەوەی ئەم شوێنە شوێنەوارێكی مێژووییە، پێویستی بە کات و بودجەی زیاتر هەیە، تاوەکوو تەواو دەکرێت، چونکە دەبێت زۆر بە وردی و زانستی کاری لەسەر بکەین”.

ئاشکرایشی دەكات، کارەکانی ئەم پرۆژەیە ڕاستەوخۆ بە سەرپەرشتیی بەڕێوبەرایەتیی گشتیی شوێنەوار و کەلەپووری حکوومەتی هەرێمی كوردستان جێبەجێ دەکرێت و لەلایەن بەڕێوبەرایەتیی شوێنەوار و کەلەپووری دهۆک و ئاکرێ ئەنجام دەدرێت.

بەڕێوەبەری شوێنەوار و کەلەپووری شارۆچکەی ئاکرێ، سەبارەت بە مێژووی ئەم قشلەیە ڕایگەیاند: “بەپێی هەندێ سەرچاوەی مێژووناسان، کاتی دروستکردنی ئەم قشلەیە دەگەڕێتەوە بۆ ساڵی 1858 لە سەردەمی عوسمانییەکان، بەڵام ئێمە گومانمان لەسەر ئەو مێژووە هەیە، چونکە ئەو کەرستانەی کە لە دروستکردنیدا بەکار هێنراون، زۆر لەو سەردەمە کۆنترن، کە مێژوونووسان باسی لێوە دەکەن”.

ڕایشی گەیاند، کە لەدوای نۆژەنکردنەوەی شوێنەکە، دوو مۆزەخانەی گشتی تێدا دەکرێتەوە، یەکێکیان تایبەت دەبێت بە بەشی شوێنەواری و ئەوەی دیکە تایبەت دەبێت بە بەشی کەلەپووری، هەروەها دەکرێتە شوێنێکی شوێنەواری و گەشتوگوزار، بۆ ئەوەی سەرنجی گەشیارانی بۆ قەزای ئاکرێ پێ ڕابکێشرێت.

ئەمانەش بخوێنەرەوە

Leave a Comment

Your email address will not be published. Required fields are marked with *

دوایین بڵاوکراوەکان

زۆرترین خوێندراو