جۆینی تیلیگرام بن

یەکەم پۆستەری فیلمی سینەمایی ‘تەمی بابا’ بڵاودەکرێتەوە

یەکەم پۆستەری فیلمی سینەمایی ‘تەمی بابا’ بڵاودەکرێتەوە

‘تەمی بابا’ فیلمێکی نوێی سینەماییە و تۆڕی میدیایی رووداو سپۆنسەری میدیایی فیلمەکەیە، بەرهەمهێنەرانی فیلمەکە، وەک ئامادەکارییەک بۆ بڵاوکردنەوەی فیلمەکە، یەکەم پۆستەری ئەم بەرهەمەیان بڵاوکردەوە.

‘تەمی بابا’ لە دەرهێنانی زانیار فەتاحە و هەریەک لە شەماڵی عەبەرەش، هەڵوێست محەممەد، هەردی سەلامی، شوان کەریم، هەژان هێرش، کاڵێ ئازاد و کاردۆ عەزیز رۆڵی تێدا دەگێڕن.

پۆستەری فیلمەکە لەلایەن ئالان عەلی دیزاینکراوە و وێنەی بەشێک لە ئەکتەرە سەرەکییەکانی فیلمەکە دەردەکەون.

ئەم بەرهەمە سینەماییە کوردییە، بەم زووانە لە سینەماکانی هەولێر، سلێمانی، دهۆک، کەرکووک و بەغداد پێشاندەدرێت.

فیلمەکە لە ژانری تاوان، نهێنی ئامێز و دراماییە، دیمەنەکانی لە شوێنی سەخت، سەرنجڕاکێش و کەم بینراودا وێنەگیراوە.

فیلمەکە بەرهەمی کۆمپانیای میترۆنۆم پڕۆدەکشنە و باهۆز نەسڕەدین، بەرهەمهێنەریەتی کە پێشتر بەرهەمهێنەری فیلمی سینەمایی ‘پەیکەری دڵ’ بووە.

ماوەی فیلمەکە 105 خولەکە و لە تونی بابا، بیارە و ئەشکەوتی جاسنە وێنەگیراوە و بەم زووانە یەکەم ترەیلەری لەرێگەی تۆڕی میدیایی رووداو بڵاودەکرێتەوە.

ئەمانەش بخوێنەرەوە

Leave a Comment

Your email address will not be published. Required fields are marked with *

دوایین بڵاوکراوەکان

زۆرترین خوێندراو